Xuda

Xuda

Sad Romance, in Kurdish Sorani

00:00 / 00:00

Your friends are using AiMusic.la to generate music, listen to it! You can also generate your own music!

Lyrics

خودا نیشانی لێ داون هەیە لە تەختی ناوچاوان سەر بەرز کاتەوە دیارە کە غەمگینە ئاور بداتەوە ئەناسرێتەوە زۆر گریاوە بۆ هەر کوێ بڕوات ماتی و بێدەنگی پێش ئەو لەوێیە لە شەمەندەفەرا دوا سەرنشینە ڕوخساری ئەنێت بە جامەکەوە ڕوانینی هەر بۆ خاڵێکی درێژی ڕەشی شەقامەکەیە هەمیشە چیرۆکی کورت و کۆتایی شۆک زۆربەی جار یەکەم هەنگاو و دوا هەنگاوی یەکێکە ئەوەندە دەستی تەنهایی گرتوە لەپی دەستی ئارەقی گەرم و شێدارە خودا نیشانی لێ داون هەیە لە چاوی کزۆڵی لە پرچی بەفرینی پێ بنێتە هەر حەوشەیەکەوە پڕ تەرزە و غوبارە نیەتی دڵی هەر شتێک بێت تاکە شتە کە مەحاڵە ئاهوو هەناسەی هێند درێژە زەحمەتە بنوسرێتەوە ئەو لە شەمەندەفەرەکە دانانیشێت هەر بە پێوەیەو ئەلەرزێت ئەلەرزێت و ئەترسێت شتێک لە ئاسمان بەر بێتەوە خودا نیشانی لێ داون هەیە زۆر بار و ڕەنج ڕەش دەستی بەرز بکاتەوە دنیا پڕ شمشێر و تیرە عەبا و دامێنی درێژی وەک سیخ لە سمێڵی زۆردار ئەخشێت دڵی لە داڵانێک کەوتوە و جەستەی لە ماڵێک پرچی بۆ مرازێک سپی کردوە و خەنەش بۆ گەماڵێک خودا نیشانی لێ داوە بۆیە لە شەمەندەفەرەکە وا بێ ئۆقرەیە چاو بۆ دوور ئەگێڕێت و نزیکی لێ دیارە خودا نیشانی لێ داون چاوی ئەو لە دوورەوە دیارە بیری نەماوە چەند ساڵە چاوەڕێیە نازانێت چەند شەممەی چی هەفتەیەکی نەفرەتی بوو چوە ژێر سەقفی پیاوێکی گیرفان گەورەوە سەر دەر ناکات کاتژمێر چەن بوو ئیتر ئەویان لەگەڵ ژیان پساند خۆی نازانێت ئەم قەفەزە بە ئەندازەی قەبری چی فیرعەونێک تەنگە لە یادی نەماوە بەرواری شایی مردنی کەی بوو نازانێت لەژێر ئەم هەورە ڕەشە چەن سەدەیە سەر دەر دێنێت و هێشتا قیامەت لە سەرەتایەو هەر نەهاتە لە ناو شەمەندەفەرەکەیە و هێشتا چاوەڕوانی بارگەو هەوارە خودا نیشانی لێ داون بە دەستی لەرزۆکیا دیارە ناخی پڕ لە ئازارە هەموو سوچو قوژبنی ماڵەکەی بۆ ئەو چیرۆکێکی تاڵە نیشانی لێ داوە بۆیە گەرووی بێ وشەو بەتاڵە لە شەمەندەفەرەکەیایە و مەلول چاوی بۆ دوا جار لێک ناوە نایەوێ ببینێ دنیا بێ شکە هەمووی تاڵە ئەزانێ ئینسان دوا جار لەژێر گڵەو بینایی تارە خودا نیشانی لێ داوین بۆیە هێشتا چاوەڕێین چاوەڕێین ونازانین کەی و لە کوێ ؟ لە چی وێستگەیەک نۆبەی دابەزینی ئێمەیە ..