ئەگەر، مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش ئەگەر هیتلەر نەما،
Pop
00:00 / 00:00
Lyrics
ئەگەر، مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش ئەگەر هیتلەر نەما، گاوانی تۆ خۆش موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش هەموو حۆری موبارەک بێ بە زاهید لە بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش بە من چی سەیری باخ و قەسری لوبنان وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بە جارێ وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش ئەگەر نەفعی خسوسیت تیا نەمێنێ موبارەک بێ وەتەن، دەورانی تۆ خۆش ئەگەر خۆ قانعی ئەمرۆ نەمێنێ وەتەن! ڕەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش