خەون

خەون

Sad romance, in Kurdish Sorani, with a deep and effective voice, with the help of an orchestral band of stringed instruments, with a full chorus, as well as the presence of a sad cello solo

00:00 / 00:00

Your friends are using AiMusic.la to generate music, listen to it! You can also generate your own music!

Lyrics

من لە خەونی تۆدا سێبەرێکی هەڵکشاوم دەنگێکی نەشازم تەرمێکی نەنێژراوم جنێوێکی نەوتراوم تۆ لە خەونی منا پرشنگێکی پێویستیت خۆری دوەمی ڕێگایەکی بەهەشتی گوڵێکی نەبینراویت من لە خەونی تۆدا ژەنگی کلیلی خەمم بۆنی قەتیسی شێدارم بای نەخوازراوی پڕ تۆزم گڵی هەپڕونی بێ پێزم تۆ لە خەونی منا رێگای بەرینی ژیانیت حەکیمی دەردو خەمیت تیماری سوێی ئازاریت یەکەم سپێدەی بەهاریت من لە خەونی تۆدا دڕک و دەواڵی سەر رێگام سەکتەی دڵ و ئازارم پەتایەکی کوشندەم چەتەی شەوانەی سەر ڕێگام تۆ لە خەونی منا فریشتە نیت جوانتریت من لە خەونی تۆدا جەلادێکی خوێناویم