خەون
Sad romance, in Kurdish Sorani, with a deep and effective voice, with the help of an orchestral band of stringed instruments, with a full chorus, as well as the presence of a sad cello solo
00:00 / 00:00
Lyrics
من لە خەونی تۆدا
سێبەرێکی هەڵکشاوم
دەنگێکی نەشازم
تەرمێکی نەنێژراوم
جنێوێکی نەوتراوم
تۆ لە خەونی منا
پرشنگێکی پێویستیت
خۆری دوەمی
ڕێگایەکی بەهەشتی
گوڵێکی نەبینراویت
من لە خەونی تۆدا
ژەنگی کلیلی خەمم
بۆنی قەتیسی شێدارم
بای نەخوازراوی پڕ تۆزم
گڵی هەپڕونی بێ پێزم
تۆ لە خەونی منا
رێگای بەرینی ژیانیت
حەکیمی دەردو خەمیت
تیماری سوێی ئازاریت
یەکەم سپێدەی بەهاریت
من لە خەونی تۆدا
دڕک و دەواڵی سەر رێگام
سەکتەی دڵ و ئازارم
پەتایەکی کوشندەم
چەتەی شەوانەی سەر ڕێگام
تۆ لە خەونی منا
فریشتە نیت جوانتریت
من لە خەونی تۆدا
جەلادێکی خوێناویم